ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گەورەترین بەربەستی بەردەم ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ماڵی شیعییە و دەشڵێت، بەهۆی ئەو داوا یاساییەی لەسەریەتی، تورکیا دەیەوێت هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، باس لەوەش دەکات، هەرکات نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەغدا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەسەر واژۆی 150 پەرلەمانتاری عێراق، بڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 15ی ئازاری 2021، گفتوگۆی پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجەی عێراقی بکات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 12ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " دانانی وادەی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دوای 150 واژووی ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه ئه‌گه‌رنا زۆرینه‌ی فراكسیۆنه گهورهكهكان ئه‌وه‌ی كه‌حه‌زی لێیه هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌هیچ شێوازێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون بودجه بخرێته كارنامه‌ی كار و باسی ده‌نگدانی بكرێت هه‌تا یاسای دادگای فیدڕاڵی یه‌كلابێته‌وه، ئێستاش من له‌و بڕوایەدام ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی یهكلانهبێتهوه دیسان ئه‌و یاسای بودجه تێناپه‌ڕێت. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دووجۆر بۆچوون هه‌ن له‌ناوماڵی شیعی، چونكه به‌ربه‌ستی هه‌ره‌گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ماڵی شیعییه، ماڵی شیعی ئێستا بوونه‌تە دووبه‌ش به‌شێك ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیدان ئه‌وه سه‌درییه‌كانن، فهتحن، كۆمه‌ڵی (هادی عامری)ین، وه ئه‌وانه‌ی سونه‌ن ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌قێك هه‌بێت مه‌رج نییه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بێت، به‌ڵام ده‌قێك بێت نزیكی ئه‌وه بێت، ئێستا ده‌قێكیان نوسیوه نزیكه‌ی زۆرینه‌یان پێی ڕازیین كورد، سونه، به‌شێكی حوكمڕان له‌شیعه. "
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، " به‌شێكی تر هه‌ن له‌شیعه ئه‌گه‌ر سه‌یری لێدوانیان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌وانه، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بودجه تێپه‌ڕێت، چونكه تێپه‌ڕاندنی بودجه واته ده‌ستكراوه‌یی كازمی واته به‌هێزبوونی حكومه‌تی كازمی ئه‌وان پێیان خۆش نییه حكومه‌تی كازمی سه‌ركه‌وتووبێت له‌به‌ر ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر حه‌زناكه‌ن بودجه تێپه‌ڕێنرێت زۆر ئاساییە لای ئه‌وان ئه‌مساڵ عێراق بێ یاسای بودجه بێت. "
هاوکات دەربارەی چارەنوسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق؟ جەمال کۆچەر دەڵێت، " پرسیار لێره ئه‌مه‌یه ئایا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌یه 5-6 مانگ پێش ئێستایه؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه بڵێین نه‌خێر گۆڕانكاری تێدابووه، یه‌كه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبووەته‌وه هه‌ركاتێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار ئه‌وه هه‌رێم هیچ پێویستی به به‌غدا نامێنێت، دووه‌م، هه‌رێم باسی چاكسازی ده‌كات ده‌بێت ڕاستگۆبێت له‌چاكسازیدا ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی داتای حكومه‌تی هه‌رێم بێت ده‌بێت ئێستا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه‌پێویستی به به‌غدا نه‌بێت، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غدا دێت پاره‌یه‌كی خه‌مڵێنراوه به 45 دۆلار، 250 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌كه‌ی به 45 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یفرۆشن له‌بازاڕی جیهانی گه‌یشتۆته 70 دۆلار ئێمه به‌ڕاستی نازانیین چه‌ند بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه."
هەروەها لەبارەی ئەوەی ئایا بەغدا و هەرێم تائێستا ڕێکنەکەوتوون؟ لەوەڵامدا جەمال کۆچەر دەڵێت " نه‌خێر، ئێستا هه‌رێم پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی به‌غدا هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدا سكاڵای له‌سه‌ر توركیا هه‌یه، وابزانم توركیا فشارده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانن له‌دادگای پاریس ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زیری نه‌وت باسی كرد من نازانم تهوقیتهكه چه‌ند دروسته وه‌زیری نه‌وت وتی له 15-4 جارێكی تر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌جوڵێنن ئیتر توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌م مه‌له‌فه یه‌كلایی بكاته‌وه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جارێ ماڵی شیعی یه‌كڕیز نیین و یه‌ك هه‌ڵوێستیش نیین هه‌ركه‌سه و له‌ئاوازێك ده‌خوێنێت هه‌ندێك ده‌ڵێن، ده‌بێت هه‌رێم 200 هەزار به‌رمیل ڕاده‌ست بكات، هه‌ندێك ده‌ڵێن، ده‌بێت هه‌موو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكات، هه‌ندێك ده‌ڵێن، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی جیهانه‌وه ده‌فرۆشن ده‌بێت ڕاده‌ستی بكات لێره پرسیاری كورد ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر چی؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو بودجه ئێوه ئه‌وه‌نده ساڵه به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بودجه‌یه‌ك بۆ ئێمه دابنێت ده‌كاته 12.67 لهنهفهقاتی فعلی ئه‌ی مه‌عقوله ئێستا بێن داوا له ئێمه بكه‌ن 250 هه‌زاره به‌رمیل به‌ئه‌وان بده‌ین؟! به‌هه‌مان ڕێژه‌ی 12.67 له نه‌فه‌قاتی فیعلی ئه‌و هاوكێشه‌یه دادپەروەردی تێدانییه، هاوكێشه‌ی خۆیان بگۆڕن تائێمه‌ش بتوانیین پابه‌ندی خۆمان بگۆڕین."
دەربارەی ئەوەی ئەگەر بودجە بێ کورد تێپەڕێنرێت هەڵوێستی کورد چی دەبێت؟ لەوەڵامدا ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەکردووە، " به‌ڕای من ئه‌وكاته ده‌بێت لایه‌نی سیاسی واته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و هه‌ڵوێستێكی عه‌قڵانه و ڕوون وه‌ربگرن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی نابێت یاسایه‌ك تێپه‌ڕێنرێت به‌بێ كورد ئه‌وه ده‌بێته سێیه‌مین یاسای هه‌ستیار تێپه‌ڕێنن له‌گه‌ڵ بڕیارێكی هه‌ستیار به‌بێ كورد."