ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و لەبارەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بە حکومی و ناحکومییەوە، بڕیاردرا بەشێوازی خۆیان بەردەوام دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەنراوی ژماره 10ی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و له نوێترین بڕیاردا ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش راگیران.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و هه‌ر كه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت، به بڕی 20 هه‌زار دینار پێبژار ده‌كرێت، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلدا پێویستە شۆفێر و سەرنشینان ماسک ببەستن، بەپێچەوانەوە شۆفێرەکە بەبڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی نەدانی پێبژاردنەکە، ئەوا کەسەکە ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس دەکرێت بەمەبەستی لێپێچینەوە یاسایی.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ: