ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە نیوەشەودا شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و دواتر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی هەینیدا بەفر لە ناوچەشاخاوییەکان دەبارێت و لە شەودا شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، " پێشبينى ده‌كرێت له دواى نيوه‌شه‌و شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " سه‌ره‌تا بارانبارينهكه به نمه باران ده‌ست پێده‌كات پاشان ڕێژه‌كه‌ى زياد ده‌بێت و له ناوچه‌كانى باكور و رؤژههڵاتى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا پێشبينى ده‌كرێ بارانى به لێزمه و ته‌زره (بۆ ماوه‌يه‌كى كورت) له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى و گه‌رميان ببارێت هه‌روه‌ها هه‌ندێک جارهه‌وره بروسکەشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زياد بوونى خێرايى با و دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، له ئێواره و شه‌وى هه‌ينيدا كارگهريی شەپۆلەکە به‌لاوازى له سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه به‌فريش له سه‌ر لوتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت و پاشان كۆتايى دێت .
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، ئه‌مه‌ش بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمه:
بارزان 0.2 ملم
دهربهديخان 0.4 ملم
دوكان 0.2 ملم
سۆران 0.2 ملم
سمێلان 3.2 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم