گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەیامێک لە وەزیری ئەوقافەوە بۆ مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان

2021.03.11 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە وەزیری ئەوقافەوە بۆ مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان

 ناس کورد-

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان دەکات و داوادەکات ھەوڵی جدی بدەن بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، لە بەستنی ماسک و رەچاوکردنی دووری نێوانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کە (پێنجشەممە 11ی ئاداری 2021) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، "مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنانی خۆشەویست، بەیانی رۆژی ھەینی بەخێروخۆشی بێت بۆ ھەموو لایەک، بەڕێزان لەئێستادا نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لەزیاد بووندایە، داوا لەئێوەی بەڕێز دەکەین کە ھەوڵی جدی بدەن بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، لە بەستنی ماسک و رەچاوکردنی دووری نێوانتان و پاراستنی پاکوخاوێنی بەگشتی، بۆئەوەی بتوانین بەکەمترین زیان لەو نەخۆشییە ھاووڵاتییان و خۆشەویستانمان بپارێزین".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دڵنیام لەدڵسۆزیتان، بەڵام بۆئەوەی رێگربین پێویستە ھەموومان ھاوکارو یارمەتی دەربین، بەھیوای تەندروستییەکی باش بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان و ھەموو ھاووڵاتیانی خۆشەویست".

 

ئەوەش لەکاتێکدایەم ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری رابردوو، له‌ هه‌رێمى كوردستان 361 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون و پێنج كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوە.