گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

توێژەرێکی ئەمەریكی: دوو هۆكار ترەمپیان خستە بەرەی دژە ریفراندۆم

2021.03.11 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
توێژەرێکی ئەمەریكی: دوو هۆكار ترەمپیان خستە بەرەی دژە ریفراندۆم

ناس کورد- 

توێژەرێكی ئەمەریكی بەڕەچەڵەك لوبنانی كە پێشتر لەكەمپینی ترەمپ كاریكردووە و ئێستا ڕاوێژكاری كۆنگرێسە دوو هۆكار دەخاتەڕوو بۆ پەككەوتنی پاڵپشتیی ئیدارەی ترەمپ بۆ ریفراندۆم و نەخشەرێگایەكیش بۆ كورد لەسایەی ئیدارەی بایدندا دیاریی دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەلید فارس لە شیكارێكدا بەناونیشانی "كوردی عێراق لە نێوان ئێران و ئەمەریكا" دا كە لە ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت عەرەب بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (11 ی ئازاری 2021) ئاماژەى بەوەداوە، لە ئەیلولى 2017دا حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕابەرایەتى مەسعود بارزانى ڕاپرسیەکى جەماوەرى ڕێکخست و ئەنجامەکەشى لە بەرژەوەندى جیابونەوە بوو.

 

باسى لەوەشکردوە، پێشبینیەکان بەرەو ئەوە بوون ئیدارەى دۆناڵد ترامپ کە هاوپەیمانى لەگەڵ کورد پێکهێنا دژى ڕێکخراوى داعش بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات، بەڵام دوو هۆکارى سەرەکى پشتگیرى کۆشکى سپییان بۆ سەربەخۆیى تەواوى کوردستانى عێراق پەکخست.

 

سەبارەت بە هۆکارەکان ئەو توێژەرە ڕونیکردوەتەوە، یەکەمیان تەنگژەى ناوخۆیى واشتنۆن بوو بەهۆى لێکۆڵێنەوەکانى مۆلەرەوە کە تا ڕادەیەک سیاسەتەکانى دەرەوەى ئیدارەى ترامپیان تووشى پەكخستن كرد، دووەمیش گوشاری ئێرانى و ئیخوانى بوون بۆ ڕێگەگرتن لە پێکهێنانى کیانێکى لەو شێوەیە کە بەڕووى پرۆژەکانیان لە ناوچەکەدا دەوەستێتەوە.



تەنگژەى کەرکوک

 

بەپێى شیکاریەکە، بەهۆى ڕێفراندۆمەکەوە حکومەتى حەیدەر عەبادى کە نزیک بوو لە ئێرانەوە سەرجەم سنورەکانى هەرێمى کوردستانى گەمارۆدا، هێزەکانى عێراقى نارد بۆ ئەوەى کەرکوک لە دەستى هێزەکانى پێشمەرگە دەربهێننەوە، دواى کشانەوەى هێزە کوردیەکانیش میلیشیاکانى حەشدى شەعبى کۆنترۆڵى شارەکەیان گرتە دەست، ئەوەش دواى ئەوەى ئیدارەى ترامپ پشتى لە کورد کرد لە پرۆژەکەیان بۆ سەربەخۆیى.

 

وەلید فارس دەشپرسێت، ئایا ئەوە هەڵەبوو لە حساباتەکانى بارزانیدا یاخود شڵەژانى ناو تیمى ترامپ بوو؟ پێشى وایە "مێژوونوسان بڕیار لەوە دەدەن"، بەڵام تەنگژەى کەرکوک نیازى سەرجەم لایەنەکانى ئاشکراکرد، بە واشنتۆنیشەوە.

 

جەختی لەوەشکردوەتەوە، لە ئەنجامدا بە لەبەرچاوگرتنى جیاوازى سیاستەکانى ئەمریکا، پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کەمایەتیەکانى ناوچەکە و پێکهاتەى سونە و شیعە لەناوخۆى عێراقدا، هەروەها حکومەتى ناوەندى و هاوپەیمانێتىى عەرەبى و کوتلەى ئیبراهام، کلیلى سەرەکییە بۆ پەیوەندى لەگەڵ قوڵایى نەتەوەیى ئەمریکا، هەروەها پاراستنى ئازادیەکانى گەلى کورد لە مەترسیەکانى ناوچەکە و کردنى هەرێم بە ئەندامى هاوپەیمانى ئاسایشى و سەپامگیرى و ئاشتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.