گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری چی درا؟

ئەنجامی یەکەم کۆبوونەوەی حکومی لەبارەی کاریگەرییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار

2021.03.11 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی یەکەم کۆبوونەوەی حکومی لەبارەی کاریگەرییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار

ناس کورد- 

 

لیژنەى بەدواداچوونى کاریگەرییەکانى گۆڕینى نرخى دراو یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامدا و تێیدا جەختلەوەکرایەوە، ڕێنماییەکان بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرز دەکەنەوە بۆ کارکردن لەسەریان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى پلاندانانى عێڕاق (پێنجشەممە 11ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، ئەو لیژنەى بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران پێکهێنراوە بۆ بەدواداچونى کاریگەریەکانى گۆڕینى نرخى دراو یەکەم کۆبونەوەى خۆى ئەنجامداوە.

 

باس لەوەشکراوە، ماهر حماد، بریکارى هونەرى لە وەزارەتى پلاندانان کە سەرۆکایەتى کۆبونەوەکەى کردووە ئاماژەى بەوەداوە، ئەم لیژنەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەریەکانى گۆڕینى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى و پێشکەشکردنى چارەسەرى پێویست پێکهێنراوە.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، کارى لیژنەکە تەنها یەک مانگ دەبێت و دواى ئەوەش ڕێنماییەکانى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرز دەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەریان.

 

لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرى لایەنە بەشداربووەکان "بریکارى ئیداریى وەزارەتى پلاندانان، سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى عێڕاق، نوێنەرى وەزارەتەکانى کارەبا، دارایى، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان و بانکى ناوەندى عێراق و دەستەى نیشتمانى بۆ وەبەرهێنان" دەرخستەیەکیان بۆ پرۆژە وەبەرهێنانەکان و شێوازەکانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان و ئالیەتەکانى دانەوەى شایستە داراییەکانى ئەو کۆمپانیایانە پێشکەش کردووە.