گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

د. بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی باسی چارەسەرکردنی کێشەی موچەیان کرد

2021.03.11 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
د. بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی باسی چارەسەرکردنی کێشەی موچەیان کرد

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان کرد و جەختیانکردەوە، دەستوور مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتنە بە رێکكەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، "لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق كرا و بەبایەخەوە باس لە رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا و جەخت لە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی زیاتر کرایەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک."

 

‏‎ئاماژە بەوەشکراوە، "ھەر لە دیدارەکەدا دەرچەکانی چارەسەرکردنی بودجە و موچەی موچەخۆرانی ھەرێم خرایەبەرباس، دەستوور وەک مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتن بە رێکكەوتن وەسفکرا، خستەگەڕی ھەوڵەکان و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ھەرێم دووپاتکرایەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و کاری ھاوبەش، کە ئەم ھەنگاوەش لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا دەبێت."