ناس کورد-
دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ رایگەیاند، بڕیارى ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوەى هەفتەیەکى دیکە درێژکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى دەروازەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردونەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.