گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تکا لە هاووڵاتیان دەکات

پزیشکێک لە سلێمانی سێ جیاوازی سەرەکی کۆرۆنای گۆڕاو دەخاتەڕوو

2021.03.11 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک لە سلێمانی سێ جیاوازی سەرەکی کۆرۆنای گۆڕاو دەخاتەڕوو

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوریی سلێمانیی تایبەت بە کۆرۆنا باس لە سێ جیاوازی سەرەکی نێوان کۆرۆنای گۆڕاو و کۆرۆنای پێشوو دەکات و دەشڵێت، %70 خێراتر بڵادەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. داهات حەوێز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوریی سلێمانی (تایبەت بە كۆرۆنا) لە فەیسبوی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 11ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، سێ جیاوازی سەرەکی نێوان کۆڕۆنای گۆڕاو و کۆڕۆنا کۆنەکە هەیە کە ئەمانەن:

 

١. کۆڕۆنای گۆڕاو خێراتر بڵاودەبێتەوە (%70 خێراتر بڵاو dەبێتەوە خەڵکی زیاتر توش دەکات) و نیشانەکانی زووتر دەردەکەوێ (دوای چوار ڕۆژ لە بەرکەوتن نیشانەکان سەرهەڵئەدەن، بەڵام لە کۆڕۆناکۆنەکە لەوانەیە تا 20 ڕۆژ هیچ نیشانەیەک دەرنەکەوێ).

 

۲.کۆڕۆنای گۆڕاو منداڵانیش توش دەکات.

 

٣.نیشانەکانی کۆئەندامی هەرس تیایدا باوە وەکو سکچون و ڕشانەوە و ئازاری ناوسک، دوایی لەوانەیە نیشانەکانی وەکو لەرز و تا و کۆکە وهەناسەتوندی و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین دەردەکەوێت.

 

ئەو پزیشکە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام خۆشبەختانە سەختی نەخۆشییەکە و بەرگرییەکەی جیاواز نیە ( واتە کەسێک پێشتر توشی کۆڕۆنا بووبێت بەرگری هەیە و توشی ئەم جۆرە نابێت انشاللە )."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، :ئێستا ڕۆژانە نەخۆشی گەنج داخلی نەخۆشخانەکان دەکرێ،  بەداخەوە زۆربەیان پشکنین و چارەسەرەکەیان دواخستووە، بۆیەتکایه لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا زوو سەردانی سەنتەرەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا بکەن."

 

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر دەڵێت، ئەگەر نوێژخوێنان بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبن، داخستنی مزگەوتەکان ئەگەرێکی کراوەیە.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی توشبوون بەکۆرۆنا زیادیکردووە، لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکاری نوێی گرتۆتەبەر، کە دیارترینیان داخستنی دوبارەی قوتابخانەکانە، لەھەموو کۆبوونەوەکانی تایبەت بەکۆرۆناش ڕەخنە ڕوبەڕووی ئەوقاف و مامۆستایان و مزگەوتەکان دەکرێتەوە، سەبارەت بە پابەندنەبوونی نوێژخوێنان بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و، کەمی ئامۆژگاری مامۆستایانی ئاینی و وتارخوێنەکان لەبارەی جێبەجێکردنی خۆپارێزیەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

 

باسلەوەشکراوە، لەمەودوا ھاوکات لەگەڵ تەوەری ھەفتە، ھەموو ھەینییەک پێش چوونە ناو بابەتی وتار، تەنھا دوو دەقیقە زۆر بە گرنگیەوە باسی جێبەجێکردنی رێنمایەکان و دووری نێوان نوێژخوێنان و بەستنی ماسک بکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک لەھەرە گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزیە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیاندنی ئەم پەیامە بۆ خۆپارێزیە و دەبێتە ھۆی بەردەوامی کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکانمان، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بێت ئەوا داخستنەوەی مزگەوتەکان ئەگەرێکی کراوەیە”.