گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیژنەى دارایی: لەگەڵ هەرێم ڕێکبکەوین یان نا دووشەممە بودجە تێدەپەڕێنرێت

2021.03.11 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی: لەگەڵ هەرێم ڕێکبکەوین یان نا دووشەممە بودجە تێدەپەڕێنرێت

ناس کورد-

 

ئەندمێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رۆژى دووشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەى بودجە دەدرێت، ئەگەر لەگەڵ هەرێم بگەنە ڕێککەوتن یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامر زیبان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدوادچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژى دووشەممە وادەیەکى جێگیرە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە.

 

وتیشى "بودجە تێدەپەڕێنرێت ئەگەر لەگەڵ هەرێم بگەیەنە ڕێککەوتن یاخود نا".

 

سامر زیبان جەختیکردەوە، دەتوانرێت گۆڕانکاریی لە نرخى نەوتدا بکرێت، هیچ پەیوەندییەکیش نییە لەنێوان پڕۆژەى دادگاى فیدراڵى و یەکلاییکردنەوەى پڕۆژەى بودجە لە دانیشتنى دووشەممەدا.

 

هەشتى ئەم مانگە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کرد بە دانانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەری.    

 

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق  ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، رۆژى دوشەممە یاساى دادگاى فیدراڵى تەواو دەکرێت، بۆیە کارێکى زەحمەتە دەنگ لەسەر بودجە بدرێت.  

  

وتیشى "پێویستە پڕۆژەى بودجە لە دانیشتنێکى تایبەتدا دەنگى لەسەر بدرێت".  

  

بەشیر حەداد  جەختیشیکردەوە، هەر دەقێک کە بۆ چارەسەرى کێشەى تایبەت بە پشکى هەرێم لە بودجە دادەنرێت، پێویستە دادپەروەر و دەستورى بێت و قابیلى جێبەجێکردن بێت.