ناس کورد-
ماڵپەڕێكی نزیك لە نووسینگەی لاهور جەنگى هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، لاهور جەنگى "دوو مەرجى هەیە" بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانى، دواى ئەوەى بارزانى ئامادەیی پیشاندا کە پێکەوە کۆبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی پۆڵەتیك كە بە نزیك لە نوسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی ئەژماردەكرێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، پارتى و مه‌سعود بارزانى له ڕێگه‌ی مه‌حمود حه‌فید زاده په‌یامێكیان بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ناردووه و تێدا داوایان كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه ئه‌نجام بدرێت له نێوان لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، له به‌رامبه‌ردا لاهور شێخ جه‌نگی ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كه "ته‌نها بۆ نمایش نه‌بێت به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌رنامه بێت و پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان ئه‌جێندایه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه بێت و به وردی موناقه‌شه بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. هه‌ر لایه‌ك داوا و پێشنیازی خۆی بخاته‌ڕوو".
به‌پێی ماڵپەڕەکە، مه‌حمود حه‌فید زاده وهڵامهكی لاهور شێخ جه‌نگی گه‌یاندووه‌ته‌وه به مه‌سعود بارزانی.
ئاڵوگۆڕکردنى ئەو پەیامانە لەچوارچێوەى هەوڵێکى مه‌حمود حه‌فید زادهدایە، کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە بۆ ئاشتەوایی لەنێوان پارتى و یەکێتیدا.
مەحمود حەفیدزادە لەچەند رۆژى رابردوودا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانى یەکێتى و پارتى کۆبووەوە، بەمەبەستى ئاشتەوایی نێوان ئەو دوو حزبە.
کۆبوونەوەکانى حەفیدزادە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم، لاهور تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیدا بوو.
حەفیدزادە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، بارزانى بەڵێنى پێدام لەپێناو بەرژەوەندى گشتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دابنیشێت و هەندێ سەرنجى گشتى هەبووە بۆ ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەى لەو شێوەیە".
وتیشى "منیش پەیامەکەم گەیاندووە، هیوادارین بتوانین بەربەستەکان تێکبشکێنین".
حەفیدزادە باسى لەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانى هەوڵێکى زۆر دەدات بۆ سەرگرتنى ئەو پڕۆسەیە.