گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بارزانى ’’بەڵێنى’’ کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دەدات

2021.03.11 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى ’’بەڵێنى’’ کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دەدات

ناس کورد-

 

شێخ مەحمود حەفید زادە رایگەیاند، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى بەڵێنیداوە لەپێنا بەرژەوەندى گشتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى کۆبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەفیدزادە کە سەرقاڵى هەوڵێکى نێوەندگیرییە لەنێوان پارتى و یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، بارزانى بەڵێنى پێدام لەپێناو بەرژەوەندى گشتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دابنیشێت و هەندێ سەرنجى گشتى هەبووە بۆ ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەى لەو شێوەیە".

 

وتیشى "منیش پەیامەکەم گەیاندووە، هیوادارین بتوانین بەربەستەکان تێکبشکێنین".

 

حەفیدزادە باسى لەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانى هەوڵێکى زۆر دەدات بۆ سەرگرتنى ئەو پڕۆسەیە.

 

مەحمود حەفیدزادە لەچەند رۆژى رابردوودا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانى یەکێتى و پارتى کۆبووەوە، بەمەبەستى ئاشتەوایی نێوان ئەو دوو حزبە.

 

کۆبوونەوەکانى حەفیدزادە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم، لاهور تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیدا بوو.