ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر پێشبینی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنایان کردووە و ژمارەکەش لەوە زیاترە کە ڕۆژانە بڵاودەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (11ی ئازاری 2021) لە لێدوانیکدا بۆ دەنگى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، به‌شی زۆری توشبووانی کۆرۆنا لەئێستادا له‌جۆره گۆڕاوهكهیه و ئه‌گه‌ر ڤایرۆسە كۆنه‌كه‌ش بێت و شه‌پۆلێكی دیكه بێت ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ئه‌مه ورده ورده زیاد بكات، به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی سێ به‌دواوه به‌ته‌واوه‌تی زیادبوونه‌كه بهرچاودهبێت.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکرد، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا دوو هێندە و سێ هێندە زیاتریش ده‌بێت لەئێستادا ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکەین به‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو كهژمارهكان له 100 كه‌س كه‌متر بوون، به‌ڵام چەند ڕۆژێکە ژماره‌ی توشبووانی کۆرۆنا 300 کەسی تێپه‌ڕاند".
ڕاشیگەیاند، ئەوەی بڵاودەکرێتەوە ئه‌و ژماره‌یه‌یه كهتۆماركراوه له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی شیكاری سه‌ر به‌فه‌رمانگه و سه‌نته‌ره‌كانی حكومه‌ت، بەڵام به‌دڵنیاییه‌وه كه‌یسی دیكه هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و شیكاری كردووه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی وه‌كو پێویست نه‌بووه و كه‌م ده‌ركه‌وتووه، ئەوەشی وت "ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا له‌وه زیاتره ئێستا ئێمه ده‌یبینین له‌ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانه‌وه".
سەبارەت بەهۆکاری زیادبوونی توشبووانی کۆرۆنا وتی "هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی ڕێژەکە پێشتریش وتومانه کەبهڕاستی هاتوچۆیه‌كی به‌ربڵاوی بێ سانسۆر له‌نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هەیە".
بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت"هێشتا نەگەیشتوینەتە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەڵام دەبێت ڕاگرتنی هاتوچۆ لەگەڵ شارەکانی تری عێراق بەردەوام بێت".