ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان ریزبەندى دابەشکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بەسەر پارێزگاکاندا دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە،دابەشکردنى ڤاکسینەکە بەپێی ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاکان دەبێت.
بەپێی ریزبەندییەکە پشکى شێر بۆ سلێمانى و هەڵەبجە دەبێت، پاشان هەولێر دواتر دهۆک.
(دووى ئازارى 2021) یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژ به ڤایرۆسی کرۆنا (COVID-19 ) گەیشتە ههرێمی کوردستان. ڤاکسینەکە جۆری سینۆفاڕم "Sinopharm" ی چینیە کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم (چوارشەممە 3ى ئازارى 2021) بە فەرمی بڕیاری دا بە بەدابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینەکە، بۆ رۆژى دواتر یەکەم کەس لە هەولێر بە ڤاکسین کوترا.