گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو قۆناغى ترى پارەى گەنمى جوتیاران خەرجدەکرێت

2021.03.11 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو قۆناغى ترى پارەى گەنمى جوتیاران خەرجدەکرێت

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق، دوو قۆناغى ترى پارەى گەنمى جوتیاران خەرج دەکات کە نزیکەى 500 ملیار دینارە و جوتیارانى هەرێمیش دەگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولڕەحمان جوبراوى بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى بازرگانى عێراق (11ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لەسەر فەرمانى عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى سەرجەم لق و کۆمپانیاکانى دانەوێڵە ڕاسپێدراون بۆ ئەوەى  کەچاوەڕوان بن بۆ ئاگادارکردنەوەى بانکەکان بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى تایبەت بەشایستە داراییەکانى جوتیاران.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو چەکانە تایبەت دەبێت بەقۆناغەکانى 8 و 9 کە تایبەتە بەپارەى گەنمى ساڵى 2020 و بەپێى ڕێنماییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.

 

جوبراوى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، كۆی ئەو شایستە داراییەی بۆ جوتیاران خەرج دەكرێت بڕەكەی دەگاتە 492 ملیار دینار.

 

خەرجكردنی شایستە داراییەكانی بۆ جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و پێشتریش لەكاتی خەرجكردنی چەكی قۆناغی حەوتەمدا چەندین ملیار دیناری گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 رەوانەی هەرێم كرا.

 

پێشتریش  حكومەتی عیراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی بڕیاری خەرجكردنی چەكی شایستە داراییەكانی جوتیارانی بۆ ساڵەكانی 2014، 2015، 2016 دەرکردووە و چەكی پارەكەش گەیشتوەتە هەرێم، بەڵام پارەكە نەگەیشتوە و چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە لەبەغداوە رەوانە بكرێت.