گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارێزگارى هەولێر قسەى نوێ لەسەر نرخى بەنزین و قەدەغەى هاتوچۆ لە نەورۆزدا دەکات

2021.03.11 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى هەولێر قسەى نوێ لەسەر نرخى بەنزین و قەدەغەى هاتوچۆ لە نەورۆزدا دەکات

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین کاتین و بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەى زیاتر بەرزنەبێتەوە، جەختیشیکردەوە لە نەورۆزدا کەرەنتینە راناگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، ڕاستە بازاڕى بەنزین ئازادە، بەڵام حکومەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکەى.

 

وتیشى "تیمەکان راسپێردراون کە بەدوادچوون بکەن، هۆکارەکان کاتین و چارەسەر دەبێت، رێگە نادەین رەوشەکە لەسەر هاوڵاتیان زیاتر قورس بکرێت".

 

لەبارەى ئەگەرى راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و گەرەنتینە لە رۆژانى نەورۆزدا، پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لە نەورۆزدا رێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت بچنە سەیران و هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەى هاتوچۆ.

 

رونیشیکردەوە، لەکۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى روبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا زۆر بژاردە هەبوو گفتوگۆیان لەسەر کرا، هیچ یەکێک لە ئەگەرەکانى کەرەنتیەى گشتى و قەدەغەى هاتوچۆ لەناو بژاردانەدا نەبووە.