گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبوویەوە 

2021.03.11 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبوویەوە 

ناس کورد- 

دواى پاشەکشەى ئاستى گەنجینەکانى ئەمەریکا بەهۆى کاریگەرییەکانى زریانە بەهێزەکەى تەکساسەوە، جارێکى تر نرخى نەوتى خاو بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز (11ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاو 38 سەنت و بەڕێژەى 0.6% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 67.90 دۆلار.

 

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە، نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش بەڕێژەى 0.7% بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک لەو نەوتە گەیشتووەتە 64.44 دۆلار.

 

باس لەوەش کراوە، هەفتەى ڕابردوو گەنجینەکانى بەنزینى ئەمەریکا بەبڕى 11 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل ئاستەکەى دابەزیووە و هەروەها پاڵاوتنیش کەمیکردووە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر لەهەفتەى ڕابردوودا بەهۆى کاریگەرى زریانە بەهێزەکەى تەکساسەوە چەندین وێستگەى پاڵاوتن و بەرهەمهێنان کارەکانى پەکیکەوتووە و بەوەش ئاستى گەنجینەکانى نەوتى خاو بۆ زیاتر لە 13 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە.

 

لاى خۆشیەوە مات سمیس بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوە لەکەرەستە سەرەتاییەکان لەکۆمپانیاى کلیبر داتا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنان گەڕاوەتەوە بۆ ئاستى پێش زریانەکە بەڵام هێشتا وزەکانى پاڵاوتن پێویستى بەچاکبوونەوە هەیە.

 

دواى جەختکردنەوەى ئۆپێک لەپابەندبوون بەبڕیارەکەى تا مانگى ئایار و چەند ڕوداوێک لەسعودیە و ئەمەریکا لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا، نرخەکانى نەوتى خاو 70 دۆلارى بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، بەڵام شەوى چوارشەممەى ڕابردوو نرخەکە جارێکى تر پاشەکشەى کرد.