گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راپۆرتێك: تا ئێستا دوو لایەن وەڵامی بانگهێشتی دیالۆگی كازمیان نەداوەتەوە 

2021.03.11 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێك: تا ئێستا دوو لایەن وەڵامی بانگهێشتی دیالۆگی كازمیان نەداوەتەوە 

ناس کورد-

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك بەسەر دەستپێشخەری مستەفا كازمی بۆ دیالۆگ و چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق، لایەنە شیعەكان بەسەر دوو گروپدا دابەش بوون و دوو لایەنیان هێشتا هیچ وەڵامێكی بانگەوازەكەیان نەداوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی ڕۆژنامەكە ئەمڕۆ (11ى ئازاری 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، ئاماژە بەوە دەكات ئەو لایەنانەی تا ئێستا پێشوازییان لە بانگهێشتی كازمی كردووە بۆ دیالۆگی نیشتمانی بریتین لە هێزە كوردییەكان، هێزە سوننەكان، ڕەوتی سەدر (لەگەڵ مەرجی سەرپەرشتی نێونەتەوەیی)، عەممار حەكیمی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عراقیون، هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی (النصر).

 

ئەوانەشی تائێستا هیچ وەڵامێكیان بە ئەرێنی و نەرێنی بۆ دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران نییە، بریتین لە هاوپەیمانێتیەكانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی و فەتحی حەشدی شەعبی بەسەرۆكایەتی هادی عامری و بە گوێرەی رۆژنامەكەش "ئەمانە لەبەرەی ئێرانین".

 

حسێن عەلاوی لە تیمی راوێژكاری سەرۆكایەتی وەزیران بانگەوازەكەی كازمی بەدەرفەتێكی گەورە لەقەڵەم دەدات بۆ ئاستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و هێزە گەنج و خۆپیشاندەرەكان و هێزە كوردستانییەكان بۆ گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم.