گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناس هۆکاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لە بازگەی تاسڵوجە بەئاراستەى کەرکوک ئاشکرا دەکات 

2021.03.11 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
ناس هۆکاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لە بازگەی تاسڵوجە بەئاراستەى کەرکوک ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) هاتوچۆ و جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی نزیکەی 45 خولەک له‌بازگه‌ی تاسڵوجه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی–كه‌ركوك راگیرا و سەرچاوەیەکیش هۆکاری ڕاگرتنەکەى بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بازگەی تاسڵوجە- سلێمانی (11ى ئازارى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند، لە دوای ڕاگرتنی هاتوچۆ بۆ ماوەی 45 خولەک لە بازگەی تاسڵوجە هاتوچۆ لە بازگەکە ئاسایی بووەتەوە و لە ئێستادا بازگەکە کراوەتەوە.

 

وتیشی "هۆکاری ڕاگرتنی هاتوچۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی مانگی ڕابردووی بازگەکە بووە و بەئامادەبوونی دادوەر و ئەو تۆمەتبارانەی لە ڕووداوەکە بەشدار بوون سیناریۆی شەڕە چەقۆکە دووبارە کراوەتەوە". 

 

ڕۆژى (10ی شوباتی 2021)، لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بەهۆی ڕوودانی شەڕ لەنێوان چەند پێشمەرگەیەک و چەند کارمەندێکی ئاسایشی بازگەکە، بەهۆیەوە شاخەوان ئەحمەد گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربون.  

  

ئەو کات لەبارەی ڕووداوەکەوە، وا بڵاوکرایەوە کە پێنج پێشمەرگەی سەر بە هێزێکى  جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە ڕێگای چەمچەماڵ-سلێمانی دەستیان شكاندووەتەوە بەسەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە".   

  

دوای ڕووداوەکە، حاكم مەمەند، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە کە گەیشتووەتە بازگەی تاسڵوجە ئاسایشی بازگەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە ئۆتۆمبێلێك لە ڕێگا دەستی شكاندووەتەوە سەری و شەڕیان پێفرۆشتووە، ئەوانیش ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلەکە گرتووە و داوای ناسنامەیان لێ کردوون، بەڵام کاتێک ڕەتیان کردووەتەوە ناسنامە بدەنە بازگەکە، بووەتە شەڕ لەنێوانیان.