گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەبارەى ئەگەرى داخستنى مزگەوتەکان داوایەک لە مامۆستایانى ئاینى دەکرێت 

2021.03.11 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ئەگەرى داخستنى مزگەوتەکان داوایەک لە مامۆستایانى ئاینى دەکرێت 

ناس کورد-

ئەوقافی دەوروبەری هەولێر ئاگاداری مامۆستایانی ئاینی دەکاتەوە لە گەیاندنی پەیامی خۆپارێزی و ئاشکرایدەکات، ئەگەر بەمجۆرەى ئێستا بەردەوامبن داخستنی مزگەوتەکان ئەگەرێکی کراوەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دەورووبەری هەولێر (11ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، ڕێژەی توشبوون بەکۆرۆنا زیادی کردووە و لەئێستادا حکومەتی کوردستان ڕێکاری نوێی گرتۆتەبەر کە دیارترینیان داخستنی دوبارەی قوتابخانەکانە، لەھەموو کۆبوونەوەکانی تایبەت بەکۆرۆناش ڕەخنە ڕوبەڕووی ئەوقاف و مامۆستایان و مزگەوتەکان دەکرێتەوە سەبارەت بە پابەندنەبوونی نوێژخوێنان  بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و ھەروەھا کەمی ئامۆژگاری مامۆستایانی ئاینی و وتار خوێنەکان لەبارەی جێبەجێکردنی خۆپارێزیەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ئەوقافی دەورووبەری هەولێر لەڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات، لەمەودوا هاوکات لەگەڵ تەوەری ھەفتە، هەموو هەینییەک پێش چوونە ناو بابەتی وتار، تەنها دوو دەقیقە زۆر بە گرنگیەوە باسی جێبەجێکردنی رێنمایەکان و (دووری نێوان نوێژخوێنان و بەستنی ماسک بکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک لەھەرە گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزیە).

 

ئاشکراشیکردووە، گەیاندنی ئەم پەیامە و خۆپارێزی دەبێتە ھۆی بەردەوامی  کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکانمان وەک ئێستا، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بێت ئەوا  داخستنەوەی مزگەوتەکان ئەگەرێکی کراوەیە.