گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەنجومەنى پیران دانانى گارلاندى بۆ پۆستى وەزیرى داد پەسەند کرد

2021.03.11 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پیران دانانى گارلاندى بۆ پۆستى وەزیرى داد پەسەند کرد

ناس کورد-

ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا، ئەندامێکى  پێشووى دادگاى باڵا و یاساناسێکى دیارى ئەو وڵاتەى بۆ پۆستى وەزیرى داد پەسەند کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئەمەریکا (11ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد بڵاویان کردەوە، ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا بەدەنگى 70 سیناتۆر میریک گارلاندى بۆ وەزیرى داد دەستنیشانکردووە و لەبەرامبەریشدا 30 دەنگ لەدژى بوون بۆ دانەنانى لەو پۆستەدا.

 

کەمتر لەپێنج ساڵە گارلاند وەکو ئەندامى دادگاى باڵاى ئەمەریکا دیاریکراوە و بۆ پۆستە نوێیەکەشى 50 دەنگى دیموکراتەکان و ژمارەیەک لەدەنگى کۆمارییەکانى بەدەستهێنا کە لەناویاندا سیناتۆر میتش ماکۆنیل هەیە.

 

لەمیانەى کۆبونەوەیەکیشى دا لەگەڵ لیژنەى دادى ئەنجومەنەکەدا گارلاند بەڵێنى ئەوەیدا یەکێک لەکارە لەپێشینەکانى بەرەنگاربوونەوەى توندڕەوى ناوخۆیی دەبێت.

 

لاى خۆشیەوە و لەسەر هەڵبژاردنى بۆ ئەو پۆستە دیک دۆربین سیناتۆرى دیموکراتەکان ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەرەو باشتر دەڕوات کەسێکى وەکو گارلاند پۆستى وەزارەتى داد بەڕێوەببات.