ناس کورد-
شارەوانی هەولێر ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بە ژمارەوە ڕادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر (11ى ئازارى 2021) لەڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبونی زۆری لیژنەکانی نەخشەدانانی سەرۆکایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، چاودێری وردی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری نەخشەی نوێ بڵاوکرایەوە، ئێستاکە کار لەسەر دانانی ژمارەکانیان دەکرێت.
بەگوێرەى رونکردنەوەکە، هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) نەخشەکە بە ژمارەوە تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەکەی ئەمڕۆوە هەفتەی داهاتوو نەخشەی نوێ بە ژمارەوە کارەکانی تەواو دەبێت و ڕایدەگەیەنین.
بەپێی زانیاییەکانی "ناس کورد" ئەو ھاوڵاتیانەی کە قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری دەیانگرێتەوە ژمارەیان چوار هەزار و 132 کەسە.
گوندی كۆری لهساڵی 2014 بهپێی رێككهوتنێكی نێوان حكومهتی ههرێمی کوردستان و كۆمپانیایهكی كۆریای باشور لە ھەولێر لەسهر روبهری هەزارو 592 دۆنم زەوی وەک هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی دراو بەشێک لەو خانوانە دابەشکران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک دابەشکردنی خانوەکانی دیکەی راگرت.