گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پڕۆسەی هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆعێراق خێراتر دەکرێت 

2021.03.11 - 08:20
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆسەی هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆعێراق خێراتر دەکرێت 

ناس کورد- 

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەلومەرجەکانی   زیاتر هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتەکەیەوە ڕەخساوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق (11ی ئازاری 2021) لە میانەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکرد "حەسەن محەمەد ئەلتەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی داخراوی کردوە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ئامادەبوونی بریکاری ئیداری و تەکنیکی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ناوەندی وەزارەت". 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "وەزارەت هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بگات بە عێراق بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرترین ڕێژە لە هاوڵاتیانی  ئەو وڵاتە بە ڤاکسینەکە بکوترێن".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "وەزیری تەندروستی، داواشی لە هاوڵاتیان کردووە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە نەبن".

 

سەرەتای ئەم مانگە بڕی 50 هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتی چینەوە گەیشتە عێراق، ڤاکسینەکە لە جۆری (سینۆفارم)ه ولەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەندکراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینە پێنج هەزار دانە بوو، بڕیاریشە کۆتایی ئەم مانگە بڕێکی دیکە لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هاوردەی عێراق وهەرێمی کوردستان بکرێت.