گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەى کاندیدکردنیان بۆ سەرۆکایەتیکردنى لیستى گۆڕان

2021.03.10 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەى کاندیدکردنیان بۆ سەرۆکایەتیکردنى لیستى گۆڕان

ناس کورد-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى رونکردنەوەیەکى لەبارەى دەنگۆى کاندیدکردنى بۆ سەرۆکایەتى لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە نەخۆى بۆ سەرۆکى لیست کاندید کردووە و نە بزوتنەوەکەش داوایەکى وەهاى لێ کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى (10ى ئازارى 2021) لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "نە خۆمان بۆ سەرۆكی لیست كاندید دەكەین نە بزوتنەوەی گۆڕانیش داوایەكی وەهای لە ئێمە كردووە".

 

دوێنێ (سێشەممە، 9ى ئازارى 2021) د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەک کە لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک لە سەرکردەى گۆڕان لە گردى زەرگەتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە سلێمانى گیرابوو ئاماژەى بەوە کرد کە گفتوگۆیان لەبارەى قۆناغێکى "نوێى سیاسەت و حوکمڕانى" کردووە و دەنگۆكانی بەسەرۆك لیستكردنی بەدوای بڵاوکردنەوەى ئەو وێنانەوە هات.  

 

دەقى رونکردنەوەکەى هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی:

 

ڕونکردنەوەیەکی پێویست

 

لە هەندێک کەس و پەیجەوە، بابەتێکی بێبنەماو ناڕاست لەسەر ئێمە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان ئێمەی بۆ سەرۆکایەتیی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاسپاردووە، ئەم بابەتە دورە لە ڕاستییەوە، ئێمە نە خۆمان بۆ کارێکی وا کاندید دەکەین، نە بزوتنەوەی گۆڕانیش داوایەکی وەهای لە ئێمە کردووە، نە یاسای هەڵبژادنەکانی عیراقیش بەو شێوەیەیە کە ئەو بەڕێزانە خەیاڵی دەکەن و کارەکتەری بۆ دادەتاشن.

 

هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە وەک چۆن بە متمانەو دەنگ و ڕەنگ و سەنگی ئێوە دەنگی یەکەممان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکردو متمانەی هەر حەوت فراکسیۆنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیمان بەدەستهێناو بەهەوڵ و هیممەتی هەمووان مۆدێلێکی حکومڕانیی خزمەتگوزارمان لەسەر بنەمای هاووڵاتیبون و سەروەریی یاسا دور لە جیاکاریی بەرجەستەکرد، لەسەر کارەکانمان بەردەوامدەبین.

 

قۆناغی نوێ؛ قۆناغی تێپەڕاندنی بەشی زۆری قەیرانەکانەو قۆناغی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیتحادیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەو گۆڕانێکی بونیاتییە لە بونیاتی دەوڵەتداریی لە عیراق و هەرێمی کوردستانداو دەستپێکردنەوەی کارو پڕۆژەکان و بوژانەوەی بازاڕو دەرفەتی کار و بەرپابونی سەقامگیریی گشتییە.

 

قۆناغی نوێ لای ئێمە بەرەو پێشچونی ژیانی گشتیی و پاراستنی شکۆ و حکومڕانی باش و دەوڵەتداریی دەستوریی و ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و دادپەروەریی و یاساسەروەریی و بوژانەوەی ئابوریی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنانە، نەک پلەو پایەو پۆستی تایبەتیی ئێمە، کە زۆر کەس خۆیان لێداو نەیانتوانیی متمانەی هاووڵاتیان بۆ هیچ یەکێک لەو ئەرکانە بەدەستبێنن، یان هەندێکیان متمانەیان درایەو ئێستا کەس نازانێت ڕۆژانە چیدەکەن و ئاو بەئاشی کێدا دەکەن.