گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

2021.03.10 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لەسەر راسپاردەى سەرۆکوەزیران چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (10ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى حکومەتى هەرێم پڕۆژەکان ئەمانەن:

 

  • دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە .

 

  • 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.

 

- نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.

 

  • گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە .

 

  • نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

 

  • تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.