گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چەند بڕیارێک لە وەزارەتى پەروەردەوە لەبارەى ناوەندەکانى خوێندن

2021.03.10 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە وەزارەتى پەروەردەوە لەبارەى ناوەندەکانى خوێندن

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى لەبارەى ناوەندەکانى خوێندن لەژێر رۆشنایى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم  (10ى ئازارى 2021) لەراگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە چەند بڕیارێکى دەرکرد و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی)، بەو شێوەی ئێستا خوێندنی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن، قۆناخی 1ی بنەڕەتیش تاوەکو 11ی ئامادەیی تاوەکو 23ی ئادار پشوو وەردەگرن".