گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکرێتە سەرۆکی لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو؟ 

2021.03.10 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکرێتە سەرۆکی لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو؟ 

ناس کورد-

رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە و دەنگۆی دیاریکردنی کاندیدەکان و دیاریکردنی د. هەڤاڵ ئەبوبەکریش بۆ سەرۆکایەتی لیستى گۆڕان ڕەتدەکاتەوەو رایگەیاند "هەر کات کاندیدەکان یەکلایی کرایەوە بەفەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاردۆ محەمەد، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان(10ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا گفتوگۆ و ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی و دیاریکردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن ژوری هەڵبژاردنەکانەوە بەردەوامە و بەڵام هیچ کەسێک وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە نەدراوە.

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگای ئێستای سلێمانی وەک سەرۆکی لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراوە، کاردۆ محەمەد، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان وتی "هەر شتێکی فەرمی هەبێت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەفەرمی بڵاودەکریتەوەو تائێستاش بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانی ڕانەگەیاندووە و ئەوەی دەوترێت بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان نییەو ژوری هەڵبژاردن ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە نوسنگەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ "ناس کورد" ڕەتیکردەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر وەکو سەرۆکی لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق قسەی لەسەر کرابێت و  وتی، "هیچ ئاگاداری ئەو پرسە نین و باسیش نەکراوە".



دوێنێ (سێشەممە، 9ى ئازارى 2021) د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەک کە لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک لە سەرکردەى گۆڕان لە گردى زەرگەتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە سلێمانى گیرابوو ئاماژەى بەوە کرد کە گفتوگۆیان لەبارەى قۆناغێکى "نوێى سیاسەت و حوکمڕانى" کردووە و دەنگۆكانی بەسەرۆك لیستكردنی بەدوای بڵاوکردنەوەى ئەو وێنانەوە هات.