گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاپا لەبارەی هەولێر و هەرێمی کوردستانەوە تویتێکی کرد

2021.03.10 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا لەبارەی هەولێر و هەرێمی کوردستانەوە تویتێکی کرد

ناس کورد- 

پاپاى ڤاتیکان سوپاسى گەلى کورد و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دەسەڵاتداران دەکات بۆ ئەو پێشوازیەى لە شارى هەولێر لێى کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان (چوارشەممە، 10ى ئازارى 2021) لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە نوسیویەتى، نامەى برایەتى لە شارى هەولێرەوە هات و تێیدا سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیران و دەسەڵاتداران و گەل پێشوازیان لێکردم.

 

پاپاى ڤاتیکان لە تویتەکەیدا باسى لەوەشکردوە، جارێکى تر سوپاسى گەلى کوردى دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لێیان کردم.

 

پاپا فرانسیس لە زنجیرەیەک تویتى تردا سوپاسى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى شیعە و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراقى کردوە و چاوپێکەوتنەکەى سیستانى بە لەبیرنەکراو ناوبردووە.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، وەڵامى شەڕ، شەڕێکى تر نییە، وەڵامى چەک، چەکێکى تر نییە، بەڵکو وەڵامەکە برایەتییە، ئەوەش ئەو ئاڵنگارییەیە کە ڕوبەڕوى عێڕاق بووەتەوە، هەر عێراق نییە بەڵکو ئاڵنگارییە بۆ چەندین ناوچەى تر و جیهانیش بە گشتى.