گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ناتۆ: سەردانەکەى پاپا باشبوونی ئاستی ئەمنی عێراقى دەرخست

2021.03.10 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ناتۆ: سەردانەکەى پاپا باشبوونی ئاستی ئەمنی عێراقى دەرخست

ناس کورد-

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، باشبوونی ئاستی ئەمنی ئەو وڵاتەى نیشانداوە، داواشى لە وەزیرى دەرەوەى عێراق کرد بەشدارى کۆبوونەوەیەکى ناتۆ بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، فوئاد حوسێن و سکرتێری گشتیی ناتۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

 

ئاماژەی بەوەشدراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق، گفتوگۆیان کردووە.

 

لەوبارەیەوە سکرتێری گشتیی ناتۆ، جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق، تەنھا تایبەتە بە مەشق و پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستیی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە گرنگە ھەماھەنگییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ بەردەوام بێت بە ئامانجی پتەوترکردنی ھەوڵە ھاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.

 

یانس ستولتنبێرگ داوای لە فوئاد حوسێن کردووە کە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەی ناتۆدا بکات کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا لەبارەی رەوشی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ساز دەکرێت.