گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆسرەت ڕەسوڵ: لەگەڵ بارزانی باسی فەرەیدون عەبدولقادرمان نەکردووە

2019.06.01 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆسرەت ڕەسوڵ: لەگەڵ بارزانی باسی فەرەیدون عەبدولقادرمان نەکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆسرەت رەسوڵ ڕەتیکردەوە لەگەڵ مەسعود بارزانى باسیان لە دانانى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکوک کردبێت. لە میانەی بەشداریکردن لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا، کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى ڕایگەیاند، پرسی دیاریکردنى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک بە پێچەوانەوە باسى لێوەدەکرێت، ڕاشیگەیاند، پاش ئەوەی ساردى کەوتە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتییەوە، چاوى بە مەسعود بارزانى کەوتووە بەڵام باسیان لە دانانى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک نەکردووە. . کۆسرەت ڕەسوڵ وتیشى، دەبێت پرسی کەرکوک چارەسەر بکەن و ئەوان لەگەڵ چارەسەرکردنیدان. ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر دانانی فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتن، بەڵام شەوێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم یەکێتی پەشیمانبووەتەوە.