ناس کورد-
لە وتەیەکیدا بەبۆنەى هەشتى مارسەوە، سەرۆکى ئەمەریکا باس لە گرنگى ڕۆڵى ژنان لە هێزەکانى ئەمەریکا دەکات و کاندیدکردنى دوو ژنیش بۆ پۆستى سەربازى ڕادەگەیەنێت، چەند هەڵەیەکیشى زمانەوانیشى لەکاتى وتارەکەیدا کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاتى وتارەکەى کە "ناس کورد" بینوویەتى، جۆبایدنى سەرۆکى ئەمەریکا دەیەوێت سوپاسى وەزیرى بەرگرى بکات کە بە شانییەوە وەستاوە، بەڵام وادەرکەوێت کە زمانى تەتەڵە دەکات و ناوى ئۆستنی وەزیرى بیرچوبێتەوە.
بایدن وتى، "دەمەوێت سوپاسى وەزیر بکەم، ژەنراڵى پێشوو، هێشتا ناوى ژەنراڵە، ئەو هاوڕیەم کە ئەو دامەزراوەیە بەڕێوە دەبات".
بەپێى چاودێریان کە کۆمێنیتان لەسەر ئەو ڕوداوە داوە سەرۆک ناوى پنتاگۆنى بیرچووە بۆیە دەستەواژەى (ئەو دامەزراوەیە)ى بەکارهێناوە، چونکە پێشتر بایدین ناوى ئۆستنى وەزیرى هێناوە پێش ئەو وتانەى.
Pres. Biden appears to forget the name of the Pentagon and the name of the Secretary of Defense, Lloyd Austin:
— Karyn Ciscowski 🇺🇸 (@ciscowski) March 10, 2021
“I want to thank the — former general...the guy who runs that outfit over there. I want to make sure we thank the Secretary.”
🇺🇸 https://t.co/F3fEMRWwDd pic.twitter.com/ecRm7p8Fu8
لەسەر ئەو ڕوداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەشێوەى گاڵتە ئامێز کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆێدا هێناوە و ئەوەش خراوەتە ڕوو، بایدن لە کەمپەینەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا کەوتووەتە هەڵەى تەتەڵەى زمانەوە و میدیاکانیش ئەوەیان وروژاندووە بەتایبەت جارێکیان لەنێوان کچەزاکەى و کوڕە کۆچکردووەکەیدا تێکەڵى کردووە و جارێکیش باسى خۆکاندیدکردنى کردووە بۆ ئەنجومەنى پیران.