گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی عەرەبییە لە پەتای کۆرۆنا

2021.03.10 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی عەرەبییە لە پەتای کۆرۆنا

ناس کورد-

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 117 ملیۆن کەس، هاوکات نزیکەى دوو ملیۆن و 700 هەزاری کەسیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، لە وڵاتانی عەرەبیش هەزاران حاڵەتی مردن و سەدان هەزار حاڵەتی توشبوون هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زەرەرمەندترین وڵاتی جیهانە لەڕووی توشبوون و مردنەوە، تائێستا نزیکەى 29 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی توشی ڤایرۆسەکە بوون کە 500 هەزاریان بەهۆیەوە مردوون.

 

هیندستان بە پلەی دووەم دێت لە جیهاندا لەڕووی زیانی کۆرۆناوە، تائێستا زیاتر لە 11 ملیۆن حاڵەتی توشبوون و 150 هەزار حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە تۆمار کراون، بەدوای ئەویشدا بەڕازیل دێت بە تۆمارکردنی نزیکەى 11 ملیۆن توشبوون و هەروەها 200 هەزار حاڵەتی مردن.

 

بەڵام لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، عێراق زەرەرمەندترین وڵاتە و سەرەوەی لیستەکەى گرتووە، تاوەکو ئێستا 731 هەزار عێراقی توشی پەتاکە بوون و ژمارەی مردووانیش 13 هەزار و 590 کەسن.

 

بەدوای عێراقدا مەغریب دێت و لە پلەی دووەمدایە،ژمارەی توشبووان زیاترە لە 486 هەزار، بەڵام ژمارەی مردووان بە پەتاکە هەشت هەزار و 700 حاڵەتە.

 

هەروەها ئوردن لە پلەی سێیەمدایە بە تۆمارکردنی 435 هەزار توشبوون و نزیکەى چوار هەزار و 987 حاڵەتی مردن.