گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستیان چییە؟

ناتۆ لەبارەى بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.09 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناتۆ لەبارەى بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

هاوپەیمانى باکورى ئەتڵەسى جەخت لەوە دەکاتەوە کارى ئەوان لە عێراق شەڕکردن نییە و بۆردومانەکانى تورکیا لەناو خاکى عێراقدا پەیوەندى بە هەردوو وڵاتەوە هەیە و پەیوەندى بەوانەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بییر ئۆڵسن، فەرماندەى نێردەى ناتۆ لە عێراق (9ى ئازارى 20212) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، ژمارەى ئەندامانى ناتۆ لە عێراق زیاترن لە 300 کەس، ئەرکیان لەگەڵ وەزارەتى بەرگریی عێراق شەڕ نییە، هەروەها هیچ ئامۆژگاریەکى تایبەت بۆ بەئامانجگرتنى شانەکانى داعش و ئاشکراکردنیانى پێشکەش نەکردوە.

 

ڕوونیشیکردوەتەوە، ناتۆ ژمارەى پێویست هێز دابین دەکات، ئەوەش بەپێى ئەو دامەزراوانەى لایەنى عێراقى پێشکەشیان دەکات بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان، زیادکردنى ژمارەى هێزەکانیش دواى کۆبونەوە بوو لەگەڵ ڕاوێژکاریى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، کۆبونەوەکانى مانگى داهاتوو ئەو دامەزراوانە دیارى دەکات کە ڕاوێژ و ڕاهێنانیان پێشکەش دەکرێت، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى بە فەرمى داواکارى پێشکەش کردوە بۆ فراوانکردنى هێزەکانى ناتۆ لە عێراق.

 

بییر ئۆڵسن جەختی لەوەشکردوەتەوە، ناتۆ ڕۆڵى ئەمریکا ناگێڕێت لە عێراق، بەم نزیکانەش بەرنامەى بنیادنانى دەستپاکی بە سەرپەرشتى ناتۆ لە وەزارەتى بەرگریی عێراق دەستپێدەکات، ئەگەر هێزەکانى ئەمریکاش زیاد بکەن زۆر کەم زیاد دەکەن، ڕاهێنانى حەشدى شەعبى و پێدانى ڕاوێژیش پێویستى بە ڕەزامەندى سەرجەم وڵاتانى ناتۆ هەیە.

 

فەرماندەى نێردەى ناتۆ لە عێراق ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە، حکومەتى عێراقى پاراستنى هێزەکانى ناتۆى گرتووەتە ئەستۆ و خۆشى داواى زیادکردنى هێزەکانى کردوە، ئاگادارى ئەوە نین ڕەتیکردبێتەوە، "هەروەها هیچ پەیوەندییەکمان بە دەستوەردانەکانى تورکیاوە نییە لە باکورى عێراق (هەرێمى کوردستان) و ئەوە کارى "توركى-عێراقی"يە.