گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت

ئیتر لە بەردەم شاشەى تەلەفزیۆندا مەخەوە

2021.03.09 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئیتر لە بەردەم شاشەى تەلەفزیۆندا مەخەوە

ناس کورد-

زۆرێک هەن ئارەزوى ئەوەیان هەیە لەکاتى سەیرکردنى تەلەفزیۆن و لەبەردەمیدا خەویان لێ بکەوێت، بەڵام زانایان هۆشدارى دەدەن لەوەى کە زیانى تەندروستى هەیە و پێویستە ئەو کارە نەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى Le Figaroى فەرەنسى لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، خەوتن لەبەردەم شاشەى تەلەفزیۆنیدا دەبێت هۆى شەکەتى، هەروەها بەر تیشکى شین دەکەویت کە لە شاشەکانەوە دەردەچن، ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆى تێکچونى "کاتژمێرى بایەلۆجى جەستە".

 

مارک ڕاى، پزیشکى تایبەتمەند لە بوارى دەمارەکان لە پەیمانگاى نیشتمانى بۆ خەو بە ڕۆژنامەکەى وتووە، شاشە جیاوازەکان وەک "تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، مۆبایلى زیرەک و تابلێت"ەکان ڕوناکیەک دەردەکەن کە لە ڕوناکى ڕۆژ دەچێت، ئەوەش جەستە ئاگادار دەکاتەوە کە کاتى لەخەو هەستانە.

 

لەلایەکى ترەوە ڤانیسا سلیمانى، پزیشکى شارەزا لە زانستى دەرونناسى دەڵێت، بەشێوەیەکى زۆر ئاشکرا لەوانەیە ئەو ڕوناکیە ڕێگە نەدات پرۆسەى بەرهەمهێنانى میلاتۆنین یاخود هۆڕمۆنى خەو تەواو بکرێت.

 

زانایان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە خۆت بەدور بگرین لە خەوتن لەبەردەم شاشەکاندا، هەروەها پێویستە سێ کاتژمێر پێش خەوتن هیچ چالاکیەکى جەستەیى ئەنجام نەدرێت.