ناس کورد-
بەمەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی و پرۆژەکانی ماسی، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی و هەروەها هاوردنی ماسی سەلەمۆن (زیندوو - قرش) قەدەغە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لە پەیجی فەرمیی وەزارەتەکە (سێشەممە 9ی ئاداری 2021) بڵاوکراوەتەوە، لە 15-3-2021 تا 14-6-2021، ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان قەدەغە دەکرێت.
هاوکات لە نوسراوێکی دیکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "بۆ مەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی و بەردەوامی دان بە پرۆژەکان لە پێناو زیادکردنی بەرهەمی ناوەخۆیی و پاڵپشتی ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردنی ماسی سەلەمۆن (زیندوو - قرش) درا لە رێکەوتی 15/3/2021 تا 15/6/2021."
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، هەردوو نوسراوەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێککاری پێویستی کارگێری و یاسایی.