گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سەرۆکی بەرەی تورکمانی: پڕۆژەیاسای بودجە لە پشت پەردەوە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت

2021.03.09 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی بەرەی تورکمانی: پڕۆژەیاسای بودجە لە پشت پەردەوە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت

ناس کورد- 

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق ڕایگەیاند، سەرکردەی کوتلەکان دەیانەوێت پێکهاتەی تورکمان دابەش بکەن بۆ سەر سوننە و شیعە، بۆیە وتارێکیان لە دانیشتنی پەرلەماندا کە تایبەت بووە بەو پرسە لابردووە، دەشڵێت، یاسای دادگای فیدراڵی و  پرۆژە یاسای بودجە لەپشت پەردەکانەوە ڕێککەوتنیان لەسەردەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە "فەیسبوک" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9 ئازاری 2021) نوسیویەتی، " دوێنێ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا وتارەکەمیان لابرد، چونکە پلانی سەرکردەی کوتلەکانم ئاشکراکرد کە دەیانەوێت پێکهاتەی تورکمان دابەشبکەن بۆسەر شیعە و سوننە".

 

ساڵحی، ئەوەشی نوسیوە، سەرکردەی کوتلە شیعیەکان دەیانەوێت تورکمانەکان دابەش بکەن بەسەر شیعە و سوننەدا، بۆیە پێیان دەڵێین، " ئێمە پێکهاتەی تورکمانین و نوێنەرایەتی نەتەوەیەک دەکەین کە لەم وڵاتەدا ماف و نوێنەرایەتی هەیە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یاسای دادگای فیدراڵی و  پرۆژە یاسای بودجە لەپشت پەردەکانەوە سازان و ڕێککەوتنیان لەسەردەکرێت".  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یاسای دادگای فیدراڵی یەکێکە لەو یاسا گرنگانەی کە دەبێت هەموومان لەسەری بوەستین، سەرکردەی کوتلە سیاسیەکان ڕەتیدەکەنەوە کاندیدی تورکمان و مەسیحییەکان لەدادگای فیدراڵی هەبێت، هەژموونی تایفی و نەتەوەیی باڵی  بەسەر پرۆسەی سیساسی عێراقدا کێشاوە، تورکمانیان بۆ سوننە و شیعە و دابەشکردووە کوردیش بەنەتەوە".

 

ساڵحی، ئەوەشی وتووە، " لەکاتی دامەزراندنی دادگای فیدراڵی لە سەردەمی  حاکمی مەدەنیدا، ئەمەریکا حیسابی ئەوەی کردووە کە ئەندامانی دادگاکە دەبێت لە هەموو پێکهاتەکان بن، تورکمانەکان لە ڕێگەی دادوەر، ئەکرەم تەها و مەسیحییەکانیش لە ڕێگەی دادوەر، میخائیلەوە نوێنەرایەتیان کراوە و بە دەستپاکیی خۆیان ناسراون".

 

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەعێراق باسی لەوەشکردووە، "سەرکردەی کوتلەکان، دوێنێ کاندیدکردنی دادوەرێکی تورکمان و مەسیحیان بۆ نوێنەرایەتی دادگای فیدراڵی رەتکردووەتەوە و ئەوەیان وتووە  کە دادگای داهاتوو لە نۆ دادوەر پێکدێت کە نوێنەری شیعە، سوننە و کوردن، دادوەرانیش لەکاتی پێویستدا یارمەتیان دەدەن، ئێمەش ئەوە ڕەتدەکەینەوە".