گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری پلانەکە بخوێنەوە

مامۆستایانی هەرێم پێشەنگ دەبن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ئەگەر بەردەست بوو

2021.03.09 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایانی هەرێم پێشەنگ دەبن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ئەگەر بەردەست بوو

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

لەدوای داوایەکی یەکێتی مامۆستایان، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆئەوەى مامۆستایان پێشگەنگ بن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولواحید حاجی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (9ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی وەزیری تەندروستی کرد و بە نوسراوێکی فەرمی داومان لێکرد مامۆستایان پێشەنگ بن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هەرکات بگاتە هەرێم".

 

وتیشی، "وەزیر بە فەرمی وەڵامی داینەوە و ڕەزامەندی دا لەسەر داواکارییەکەمان، بۆیە لەکاتی دەستبەرکردنی ڤاکسیینەکە، مامۆستایان لە ڕیزی پێشووی ئەو توێژانە دەبن کە ڤاکسینەکە وەردەگرن".

 

لەبارەی میکانزمی کوتانەکە و چۆنێتی دابەشکردنی ڤاکسینەکە بەسەر مامۆستایاندا، عەبدولواحید حاجی وتی، "بۆ ئەوەی تەواوی مامۆستایان سود لەو ڤاکسینە وەربگرن پێویستمان بە 300 هەزار دانە ڤاکسینە هەیە کە بە دووجار لێبدرێت، ئەو ڕێژە ڤاکسینە لە ئێستادا بە ئاسانی بەردەست نابێت، بۆیە بڕیارە سەرەتا کوتانەکە ئەو مامۆستایانە بگرێتەوە کە تەمەنیان گەورەیە و نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، دواتر پرۆسەکە سەرجەم  مامۆستاکانی دیکە دەگرێتەوە".

 

حاجی وتیشی، "داوامان لە وەزیر کردووە پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان لەڕێگەی پێناسەی یەکێتی مامۆستایانەوە بێت، پێویست بە نوسراوی فەرمی نەبێت، داواشمانکردووە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بڕێک لەو پارەیە بگەڕێننەوە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو نەخۆشخانانە چارەسەریان وەرگرتووە".

 

هاوکات ئاسۆحەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەو باریەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ"ناس کورد" ئەو بابەتەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی مامۆستایان کارەکانیان لە ناوهۆڵ و شوێنە داخراوەکاندایە بۆیە ژیانیان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە مەترسیدایە، وەزارەت بڕیاریداوە مامۆستایان هاوشان لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی وهێزە ئەمنییەکان لە ڕیزی پێشەوە بن لەکاتی فەراهەمکردنی ڤاکسینەکە".