گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وردەکارییەکەى ببینە

ڤیدیۆی گێچەڵی سێکسی پیاوێک بە کچێکی تەمەن 10 ساڵان هەڵایەکی گەورەی دروستکردووە

2021.03.09 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی گێچەڵی سێکسی پیاوێک بە کچێکی تەمەن 10 ساڵان هەڵایەکی گەورەی دروستکردووە

ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی گێچەڵکردنی سێکسی بە کچێکی تەمەن 10 ساڵان لەلایەن پیاوەکە لە دەروازەی باڵەخانەیەکی شاری قاهیرە لە میسر، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە (9ی ئازاری 2021) و" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، "کەسێک لە ناو دەروازەی باڵەخانەیەک لە شاری قاهیرە لە وڵاتی میسر گێچەڵی سێکسی بە کچێکی منداڵی تەمەن 10 ساڵان دەکات".


لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئەو کەسە لەنزیک دەرگای باڵەخانە بانگی منداڵەکە دەکات و دەیباتە تەنیشت پلیکانەکەوە و دەست لە هەندێک بەشی جەستەی دەدات، کەوا دەردەکەوێت هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری دەدات، بەڵام پێش ئەوەی درێژە بە کارەکەی بدات لە پڕ ئافرەتێک لە یەکێک لە شوقەکانی ئەو باڵەخانەیەوە دێتە دەرەوە و بە توندی سەرزەنشتی دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی کە لەڕێگەی ئەو کامێرانەوە ئاشکرا دەبێت کە ژنەکە لەبەردەم شوقەکەیدا دایناوە".


لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەوەش دەرکەوتووە، "مشتومڕی توند لەنێوان ئەو ژنە و تۆمەتبارەکەدا دروست دەبێت کە وایلێدەکات دواترهەڵبێت".

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، "چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە، بۆیە دوای گەڕان و پشکنین، هەژماری تایبەتیان ئاشکرادەکەن کە ناوی (محەمەد جودەت)ه و لە پڕۆفایلەکەیدا وێنەیەکی کەعبەی لەگەڵ وێنەی کەسێتی خۆی داناوە".


هەرلەکاتی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی گرتە ڤیدیۆیەکدا، شەپۆلێکی توڕەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، هەزاران کەس داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کرد بە خێرایی ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن.

 

هاوکات ڕۆژنامەی"مصري اليوم" ئاماژەی بەوەکردووە، "شایەتحاڵێک کە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بووە بە ڕۆژنامەکەی وتووە، "ئەو منداڵەی دەستدرێژیی کراوەتە سەر، یەکێکە لە منداڵانی سەرشەقام و لە گۆڕەپانی ( تەحریر)ی شاری قاهیرە سواڵ دەکات".

 

شایەتحاڵەکە کە ڕەتیکردوەتەوە ناوی بڵاوبکرێتەوە ئەوەی وتووە، "ڕووداوەکە لە بەردەم تاقیگەیەک بووە کە دەکەوێتە ناو ئەو باڵەخانەیەوە و ئەو ژنەی کە لەڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە لەو تاقیگەیەدا کاردەکات و ژنی ماڵەوە نییە وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە".

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پیاوەی کە لە کامێراکانی تاقیگەوە بینراوە، ڕووبەڕووی ژنەکە بووەتەوە نکۆڵی ئەوەی کردووە کە کارێکی لەوشێوەیەی کردبێت و توانیوویەتی هەڵبێت".

 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، پۆلیسی توانیویەتی تاوانبارەکە دەستگیربکات و دواتر لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردوە کە تۆمەتبارەکە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و وەک ژمێریاری کۆمپانیایەکی بیناسازی لە وڵاتێکی عەرەبی کاری کردووە.


ئەوەشخراوەتەڕوو، "پۆلیس لە ڕێگەی پشکنینی کامێراکانەوە توانیوویەتی تۆمەتبارەکە بناسێتەوە و دواتر دەستبەسەری بکات و ڕادەستی دادگای بکەن".

me_ga.php?id=14393