گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی پارتی: یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە

2019.06.01 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی پارتی: یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت تەنها پۆستەکان یەکلابکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکومەت پرسەکانی دیکە یەکلابکرێنەوە، بەڵام یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە. مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەى ئەمڕۆی، 1ی حوزەیرانى 2019، سەرکردایەتى پارتی ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکى هەرێم لە پەرلەماندا یەکێتى پاشەکشێی لە ڕێککەوتنەکە کرد و پێشتر هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان نەدا." مەحمود محەمەد وتیشى، "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بەپێی ئەو کاتانەى دیاری کراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام لە ئێستا هیچ گفتوگۆیەکمان نییە و قسەی خۆمان کردووە، ئەوان بە ڕێککەوتنەکە قایل نین و دەبێت خۆیان بەرپرساریەتی بگرنە ئەستۆ."