گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی موچە و دۆخی هەرێمەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنەکان دەکات

2021.03.09 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی موچە و دۆخی هەرێمەوە داوایەک ئاڕاستەی لایەنەکان دەکات

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، و لە هەوڵەكانیان بەردەوامن لەپێناو دابینكردنی موچەی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بن و دووربكەونەوە لە بەرژەوەندی حیزبی و تاكەكەسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (سێشەممە 9ی ئاداری 2021) بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی باڤڵ تاڵەبانی، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا ھەلومەرجی ناوچەكە بەوردی ھەڵسەنگێندرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانین و بۆچوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستەڕوو و جەختی لە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دەرچوون لەو قەیرانانەی رووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هاوسەرۆكی یەکێتی ڕاشیگەیاند، "ماف و داوا ڕەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێمەیە و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو دابینكردنی موچەی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، بۆ ئەمەش داوا لەسەرجەم هێز و لایەنەكان دەكەین پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بین و دووربكەوینەوە لە بەرژەوەندی حیزبی و تاكەكەسی و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدا بێت."