گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.09 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە گوایە عێراق ئامادەیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ فەڵەستینییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (9ی ئازاری 2021) دەڵێت، "هەندێک میدیا و پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێکی ساختەیان بەناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت عێراق ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ فەڵەستینییەکان."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەوەى بڵاوکراوەتەوە دورە لە ڕاستییەوە و لێدوانەکەش ساختەیە، داوا لە سەرجەم میدیا و ڕاگەیاندنەکان دەکەین کە وردبوونەوەى زیاتر بکەن لە زانیارییەکان و لە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراوەوە وەریبگرن."

 

سەرۆکایەتی کۆمار دەشڵێت، "بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە مەبەستی لێی سوکایەتی و نانەوەى ئاژاوەیە."

 

پێشتر کەناڵی "سکاي نيوز عربية" لەسەر تویتەری خۆی زانیارییەکی بڵاوکردەوە و نوسی، "سەرۆکى عێراق بۆ سکای نیوز عەرەبی: ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکەین ئەگەر بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ فەڵەستینییەکان."

 

بەڵام هەر زوو سکای نیوزی عەرەبی تویتەکەی سڕییەوە.