ناس كورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا بە خەرجکردنی بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ خێزانی ئەو کارمەندانەی تەندروستیی کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (9ی ئازاری 2021) دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیرانی دەنگی لەسەر پێشنیازەکەى حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق داوە بۆ قەرەبووکردنەوەى خێزانی ئەو قوربانیانەی کۆرۆنا کە سەر بە وەزارەتەکەن."
دەشڵێت، "وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و تێکۆشانیان لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و ئاسایشی تەندروستیی عێراق، بڕی 10 ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانی هەر کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستیی کە بووەتەهۆی قوربانی کۆرۆنا."