گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی لایەنە عێراقییەکان دەکات

2021.03.09 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی لایەنە عێراقییەکان دەکات

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی 2021ی هەرێم پێویستە هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاو بگیرێن و پشت بە داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و کورتهێنان و خەرجی ڕاستەقینە ببەستێت، دەربارەی بودجەی عێراقیش هیوادەخوازێت لایەنە عێراقییەکان بەدەم بانگەوازەکەی مستەفا کازمی  بچن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (سێشەممە 9ی ئاداری 2021)  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم،  لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021  و داتای خەرجی و داهاتی خەملێنراوی وەزارەتەکان کرا.

 

جەخت لەوەشکراوتەوە، لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، پێویستە هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێن و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و کورتهێنان و خەرجی ڕاستەقینە ببەستێت بەئامانجی  برەودانی زیاتر، بە شەفافیەت لە دارایی گشتی هەرێمی کوردستان.

 

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەکەدا هەروەها، دوا پەرەسەندنەکانی پڕۆژه‌ یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021  تاووتوێ کرا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە نێویشیاندا بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم،  لە سەر بنەمای دەستوور.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەت هیوای خواست، لایەنە عێراقییەکان، پێشوازی و پشتیوانیی لە بانگەوازی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی بکەن، لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.