گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای ’دەستپێشخەرییەکەى’ نەوەى نوێ 

کێشەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکى سلێمانى ’’چارەسەر دەکرێت’’

2021.03.09 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکى سلێمانى  ’’چارەسەر دەکرێت’’

ناس کورد-

شارەوانى سلێمانى رایگەیاند کێشەى کۆنەکردنەوەى خۆڵ و خاشاکى ناو بازاڕى سلێمانى بەرەو چارەسەرکردن دەچێت، تیمێکى جوڵانەوەى نەوەى نوێش چوونە ناو بازاڕ و بەشێک لە خۆڵ و خاشاکى ناو بازاڕیان کۆکردەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمداد شاهین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ (9ی ئازاری 2021) لەمیانی لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "لەسەر ڕاسپاردەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە هاتووینەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی بۆ پاککردنەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکەی کۆبووەتەوە بەهۆی بایکۆتی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە". 

 

وتیشى "سەیرە لەلامان یەکێتی ناتوانێت پارەیەک لە حکومەت وەربگرێت بۆ کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک تاوەکو ئەم شارە نەبێتە کابوڵ، پێمان وایە ئەو پارەیەی لە خەڵک وەرگیراوە بۆ خۆڵ و خاشاک سەرانەیە و ناونراوە پارەی خۆڵ و خاشاک".

 

لاى خۆیەوە توانا كه‌مال، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (9ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، کێشەکە بەرەو چارەسەر کردن دەڕوات، کە پەیوەندى هەیە بە گرێبەستى کۆمپانیاکانەوە.

 

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ كۆمپانیاكانی خالید شینكی، شكارو هه‌رێم کە کاریان پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكە لەسلێمانی به‌هۆی رایی نه‌كردنی مامه‌ڵه‌كانیان له‌ وه‌زارەتی شاره‌وانی كاره‌كانیان راگرتووە.