گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانیارى نوێ لەبارەى وادەى دابەشکردنى سێ موچەکەى پێشمەرگە

2021.03.09 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى وادەى دابەشکردنى سێ موچەکەى پێشمەرگە

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، ئەگەر هەیە ڕۆژی پێنج شەممە پارەى تایبەت بە سێ موچەکەى پێشمەرگە لە ڕێگەی بانکەکانەوە تەحویل بکرێت و هەفتەی داهاتوو دابەشبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (9ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئاشکراوە ڕۆژی پێنج شەممە 11ی ئازاری 2021 مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە تەحویلی بانکەکان دەکرێت بەڵام بۆ دابەشکردنەکەی ڕەنگە دوا بکەوێت.

 

وتیشى "دابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە رەنگە بکەوێتە ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو چونکە ڕۆژانی پێنج شەممە و یەک شەممە پشووە و ژمارەی پێشمەرگەکانیش زۆرە ناتوانرێت ڕاستەوخۆ مووچەکەیان دابەشبکرێت، بۆ ئەوەش چاوەڕواندەکرێت دابەشکردنی موچەکە بکەوێتە ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو".

 

ڕۆژی 21ی شوباتی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%، بەڵام هێشتا دابەشنەکراوە.