گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى هەرێم: بێمنەت نین لەبەغدا

2021.03.09 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم: بێمنەت نین لەبەغدا

ناس کورد-

راوێژکارێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە هەرێم هیچ بۆچونێک نییە لەبارەى ئەوەى بێمنەتن لە عێراق، چونکە هەرێم بەشێکە لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد شەهاب ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەرێم و عێراق شەراکەتێکى راستەقینەیان هەیە، دوو دەوڵەتى جیا نین هەریەک و لەماڵى خۆى بێت.

 

لەبارەى ئەوەى لەدەرەوەى بەغدا هەرێم دەتوانێت پشت بەخۆى ببەستێت، دڵشاد شەهاب وتى "هیچ بۆچونێکى وا لەهەرێم نییە کە بڵێت ئێمە بێمنەتین لەبەغدا و دەسەڵاتى فیدراڵى، ئێمە حەقمان لەو دەوڵەتە هەیە".

 

دڵشاد شەهاب جەختیکردەوە، هەرچى لەسەر ئەستۆى هەرێم بووە کردویەتى، تازە بۆ هیچ یاسایەکى تر ناچنە ژێر هیچ فشارێکەوە، لەناویاندا پڕۆژەى دادگاى فیدراڵى.

 

لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى کازمییەوە، دڵشاد شەهاب وتى "پێمانوایە کازمى هەنگاوێکى باشى ناوە بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى، تا ئیستا خۆى لەسەر هیچ حزبێک حساب ناکات، تا ئەو پرسە بکاتە چەکێکى هەڵبژاردن".