گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕوویدا

2021.03.08 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕوویدا

ناس کورد-

تەقینەوەیەک لەناو سەردانیکەرانی شیعە لە شاری کازمیە لە بەغدا ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەشت کەس بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "ناس کورد"ـی ڕایگەیاند، ئەمشەو (8ی ئازاری 2021) تەقینەوەیەک کە پێدەچێت نارنجۆکی دەستی بوو بێت لەناو سەردانیکەرانی شیعە لەسەر پردی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە لە بەغدا ڕوویداوە.

 

وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لەڕێگەی دوو نارنجۆکی دەستییەوە بووە و هەشت کەس بریندار بوون و هیچ کوژراوێک تۆمار نەکراوە.

 

هاوکات تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراقی دەڵێت، "نارنجۆکێکی دەستی لەناو شوێنی تایبەت بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی بریندار بوون."

 

دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان نێردراون بۆ شوێنی تەقینەوەکە و پشکنین و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.