گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا کرا

2021.03.08 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کرد بە دانانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە بە مەبەستی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی و چەند بڕگەیەکی تری یاساکە دەنگیان لەسەر درا و دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ دووشەممەى داهاتوو.

 

بڕیارەکەى محەمەد حەلبوسی دوای داواکارییەکی پەرلەمانتار یوسف کیلابی هات کە 150 واژۆی کۆکردبوویەوە بۆ ئەو مەبەستە.

 

یوسف کیلابی لە داواکارییەکەیدا بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هاتووە، ئەو یاسایە زۆر گرنگە و پەیوەندی بە ژیانی خەڵکی ئاسایی و بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە هەیە و دواخستنی بەهۆی "ناکۆکییە سیاسییەکان" بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی خەڵکی.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە چەندین جار لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی حکومی جەختیان کردووەتەوە کە تاکە بڕگەیەک لە یاساکەدا مابێت پشکی هەرێمە.

photo_2021-03-08_21-54-04-3.jpgphoto_2021-03-08_21-53-57-2.jpgphoto_2021-03-08_21-53-55.jpgphoto_2021-03-08_21-53-56-2.jpgphoto_2021-03-08_21-53-59.jpgphoto_2021-03-08_21-53-58.jpgphoto_2021-03-08_21-53-58-2.jpgphoto_2021-03-08_21-53-56.jpgphoto_2021-03-08_21-53-57.jpg