گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاپا له‌ ئاسمانه‌وه‌ نامەیەک ئاڕاستەی به‌رهه‌م ساڵح دەکات

2021.03.08 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا له‌ ئاسمانه‌وه‌ نامەیەک ئاڕاستەی به‌رهه‌م ساڵح دەکات

ناس کورد-

 

پاپا فرانسیس لەکاتى جێهێشتنى بەغدا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ نامەیەکى ئاڕاستەی به‌رهه‌م ساڵح و گەلی عێراق کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک کۆمار کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پاپا فرانسیس لەکاتی جێهێشتنی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢١/٣/٨ لە رێگەی کاپتنی فڕۆکەکەیه‌وه‌ پەیوەندیکردووە بە سەنتەری چاودێری ئاسمانی لە فرۆکه‌خانه‌ی بەغدا و پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و گەلی عێراق کرد.

 

لەپەیامەکەدا پاپا رایگەیاندووە "لەکاتی جێهێشتنی عێراق و دوای تەواوکردنی سه‌ردانه‌که‌م، دەمەوێت جارێکی دیکە سوپاسی زۆری فەخامەتان و گەلی عێراقی ئازیز بکەم لە پای ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە بێ وێنەیه‌ی لێتانکردم لە کاتی مانەوەم لە وڵاتەکەتاندا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ستایش و نزا دەکەین بۆ ئەوەی ئاشتی و یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی باڵبکێشێت بەسەر گەلەکەتاندا و خێر و بەرەکەتی پەروەردگاری مەزنیش بڕژێت بەسەرتاندا".

 

پاش سەردانێكی سێ ڕۆژە ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا مەراسیمێکى ماڵئاوایى بۆ پاپا فرەنسیس رێكخرا. 

 

پاپای ڤاتیكان لەناو فڕۆكەی گەڕانەوە لەبارەی سەردانی سیستانی و دیمەنی كڵێسا ڕووخاوەكانی موسڵ هەڵوێستەی كرد و ئەوەشی ئاشكراكرد بەر لەهاتنی بۆ عێراق كتێبێكی نادیا مورادی خوێندووەتەوە لەبارەی خەموژانی ئێزیدییەكان.  

 

ماڵپەڕی فەرمی ڤاتیكان لەڕووماڵی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی پاپا لە ئاسمان كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (8 ئازاری 2021) ئەوەی بڵاوكردووەتەوە لەدوای عێراق گفتی داوە بە بشارە ڕاعی كە سەردانی لوبنان بكات كە "قەیرانی ژیان" ی هەیە و سەخاوەتمەنەدە لە داڵدەدانی پەنابەران.  

  

لەسەر دیداری ئایەتوڵڵا سیستانی، پاپا هەڵوێستەی كردووە و بەكاریگەر ناوی بردووە، باسی لەوەشكردووە لەپەنا حەج و تەوبەدا هەستی كردووە پێویستە پیاوێكی حەكیم ببینێت كە "پیاوی خودا" یە، ئەویش بەرێزەوە لەگەڵیدا مامەڵەی كردووە.  

  

باسی لەوەشكردووە چیرۆكی ئێزدییەكانی بەر لەسەردانەكەی لە كتێبەكەی نادیە موراد خوێندووەتەوە، هەر ئەوەش هانیداوە سەردانی عێراق بكات كە لەهەموو سەردانەكان زیاتر ماندووی كردووە.  

  

هەروەها پاپا ئاماژەی بەوەشكردووە چاوەڕێی دیتنی ئەو وێرانكارییە نەبووە لە موسڵ و كاریگەربووە بە دیمەنەكان و لەیەك كاتدا كڵێسا و مزگەوتی خاپوركراوی دیوە و وتوویەتی "دڕەندەیی مرۆڤ جێگەی بڕوا نییە".