ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم وەڵامی دەستپێشخەرییەکەى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند، "ئامادەیی خۆمان دەر دەبڕین بۆ ڕێککهوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یهکجاری هەمو کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به پێی بنەماکانی دهستور."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی ئازاری 2021) دەڵێت، "بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگهوازی سهرۆک وهزیرانی حکومەتی فیدرال بهڕێز مستەفا کازمی دهکهم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایهنه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان."
ئەمڕۆ کازمی دەستپیشخەرییەکى ڕاگەیاند و داواى دیالۆگى نیشتیمانى و گفتوگۆ و دانوستانى نێوان لایەنەکان کرد.
بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگهوازی سهرۆک وهزیرانی حکومەتی فیدرال بهڕێز مستەفا کازمی دهکهم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایهنه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 8, 2021
مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى وتارێکى ڤیدیۆیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆى راستەقینەى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق راگەیاند و لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە داواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى نیشتیمانى و راستەقینە کرد بۆ ڕێککەوتنى کۆتایى لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى ریشەییانەى کێشەکان.